بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکایەتی سوریا ڕایگەیاند: بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا ڕاپۆرتێکی بەپەلەی هەواڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە سەرۆکی ڕژێمی سوریا و ئەسما ئەلئەسەدی هاوسەری هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید- 19 ن،”

هەروەها باسی لەوە کردووە کە، “لە تەندروستییەکی باش دان و لە دۆخی جێگیردان.

Back to top button