دژی ئازادكردنی ده‌ستدرێژی كارانی سه‌ر ئافره‌تێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت پردێ له كه‌ركووك گردبوونه‌وه‌یه‌ك سازدرا
دواى ئه‌وه‌ی دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له شارۆچكه‌ی پردێی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك ده‌ست درێژی سێكسی یانكرده سه‌ر ئافره‌تێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وێڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر كران و سزا دران به‌ڵام له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی هه‌ردوو كه‌سه‌كه له زیندان هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه و ئازاد كراون، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی رێكخراوه‌كانی مافی ئافره‌تانی له كه‌ركووك لێكه‌وته‌وه ئه‌مڕۆ له رۆژی ژنانی جیهان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان سازدا
له باره‌یه‌وه ئاوێزان نوری بەمیدیاکانی راگەیاند چالاکوانی بواری مافی ئافرەتان، ، بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا، دادگای باڵای تێھەڵچوونەوەی عێراق، پاش فشار و دەستتێوەردانی سیاسیی لە دادگا، لەسەر کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناحیەی پردێ سەربە پارێزگای کەرکووک، دادگا تاوانباری سەرەکی تاوانەکەی ئازادکرد.
ئه‌و چالاکوانی بواری مافی ئافرەتان، راشیگەیاند، ئێمە وەک بەشێک لە گرووپ، رێکخراو و کۆمەڵەکانی داکوکیکار لە مافی ھاووڵاتییان دژی ئەو بڕیارەی دادگا دەوەستینەوە و داوا دەکەین رێگا نەدرێت دەستوەردانی سیاسیی لەو کەیسە بکرێت.
بەپێی نووسراوی ژمارە ٢٧٨ج کە لە رۆژی ٩\١١\٢٠٢٠ دەرچووە، دادگای کەرکووک بەپێی مادەی ٣٩٣ی یاسای ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی سزادانی عێراقی بڕیاری زیندانی ھەتا ھەتایی بۆ دوو تاوانباری رووداوەکەی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو دەرکرد کە دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر ئافرەتێکی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناحیەی پردێ.
لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا، دوو کەس دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر ئافرەتێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناحیەی پردێ سەربە پارێزگای کەرکووک، ئەو رووداوەیش کاردانەوەی توندی لەلایەن ھاووڵاتییان و بەرپرسانی حزبی و حکوومییەوە لێکەوتەوە و ھەر لە پاش رووداوەکەیش، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتی کرد لەسەر رووداوەکە کە لە ھەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی بکرێت، دواتر ئەو خێزانە گواسترانەوە بۆ شاری ھەولێر و لەئێستادا لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن.