جه‌واد زه‌ریف: ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر تێكدانی یه‌كپارچه‌ی خاكی سوریا ده‌كات

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ له‌ وه‌ڵامی هێرشه‌ مووشه‌كیه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، له‌ ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سوریا چه‌ند پێگه‌یه‌كی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومانكرد كه‌ بوه‌ هۆی كوژرانی 22 چه‌كدار، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، هێرشەکە زۆر مه‌ترسیدار بووه‌

 

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران به‌ میداكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ ، بۆردوومانەکەی ئەمریکا هەڵە بوو، ئه‌گه‌ر چی كاریگه‌ری نابێت به‌ڵام نا ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌كات.

 

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “هەنگاوی ئەمریکییەکان بەرامبەر یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سووریا زۆر مەترسیدارن و ئه‌مه‌ش نا ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات”.

 

 

Back to top button