هەرگیز نانی بەیانی فەرامۆش مەکە

ژەمی خواردنی بەیانیان گرنگترین ژەمە لەرووی تەندروستیەوە، کەدەبێت بایەخێکی تایبەتی پێ بدرێت، چونکە نەخواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

سوودەکانی ژەمی خواردنی بەیانی لەرووی تەندروستیەوە:

1-نانی بەیانی وریات دەکاتەوە و سەرنج (تەرکیز) بەهێز دەکات، دەبێتە هۆی ئەوەی باشتر توانای کارکردنت هەبێت و خۆراگر بیت.

2-رێژەی شەکر لە خوێن دا دادەبەزێنێت، هاوکات دەبێتە هۆی ئەوەی هەستی برسێتی کەم بکاتەوە و ژەمەکانی تریش بە رێژەیەکی سنوردار بخۆیت و هێندە بەپەلە نان نەخۆیت، ئەمەش رێگا لە قەڵەوبوون دەگرێت.

3-خۆراکی پێویست دەدات بە لەش بەتایبەت ڤیتامین و کانزاکان.

4-رێگا لە تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشیەکانی دیکەی دڵ دەگرێت، بەتایبەت مردنی لەناکاو.

5-یارمەتیدەرە بۆ چالاکبوونی لەش و کارکردن بە چێژەوە، بەبێ ماندووبوون و بێزاری.

Back to top button