ئەگەری شكەستی پرۆژەی سەد مەتری سلێمانی و هۆكارەكانی ئاشكرا دەبێت
شێخ فاخیر لەبەرێوەبەرایەتی كۆمپانیایی قەیوان راگەیاندووە، كە ئەگەری شكەستی پرۆژەی سەد مەتری لە سلێمانی بۆ جارێكی تر هەیە، بەهۆی ئەوە بەرپرسانێك هاتوونەتە پێش داوایی پارە پرۆژەكە دەكەن، وەك بەشی و سەرانە وەرگرتن.
شێخ فاخیر رایگەیاندوو كە بەهۆی ئەوە بەرپرسانێك لە سلێمانی هاتوونەتە پێش و داوایی بەشی خۆیان لە پارەی شەقامی سەد مەتری دەكەن ئەگەری هەیە پرۆژەی شەقامی سەد مەتری شكەست بهێنێت”.
سەرچاوەیەك ئاشكرای كردووە كە شێخ فاخیر گوتوویەتی سەرەتا لاهور جەنگی داوای دوو ملیۆن دۆلاری وەك سەرانە لە پرۆژەی 100 مەتری كردووە، بەڵام دوایی داوایی كردووە ملیۆنێك لە پارەی پرۆژەكەی پێ بدەن، مەگەر نا خەڵكی ناوچەكە لەدژی پرۆژەكە ئاراستە دەكات”.
هەروەها شێخ فاخیر ئەوەشی راگەیاندووە، كە بەرپرسانێكی زۆری سلێمانی هاتوونەتە پێش و داوای پارە دەكەن لە پارەی پرۆژەی سەد مەتری سلێمانی”.