ئەندامێكی شاندی وەڤدی یەكگرتوو بۆ ئێران دەلێت ئێران دژی سەربەخۆی كوردستان نیە

خواكوڕك 

لەمیانی سەردانێكی ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی و شانی یاوەری بۆ ئێران ئەندامێكی وەڤدی ئەمینداری یەكگرتوو لە لێدوانێكی میدیایی دا دەلێت ئێران دژی سەربەخۆی كوردستان نیە”.

لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی ( كوردستان 24) یەحیا عومەر رێشاوی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئەندامی وەڤدی یەكگرتوو بۆ ئێران دەلێت ئێران دژی سەربەخۆی كوردستان نیە، بەڵام ئەوان جەختیان لە پەیوەندی بەهێزی بەغدا و هەولێر دەكەنەوە، لەبەرامبەر دا دەلێت ئێمەش بۆچوونمان لەو بارەیەوە روون بووە،

پێشتر سەڵاحەدین بەهادین لە كاتی گەرانەوەی بۆ كوردستان، بەمیدیاكانی راگەیاندبوو كە عێراقی یەكپارچە تەنها لەسەر كاغەز بوونی ماوە و دەبێت پاش داعش لەسەر فۆڕمێكی تر رێك بكەوین، بۆ داهاتووی ناوچەكە، دەلێت لە دیباجەی دەستووردا هاتووە، كە پابەند بوون بەدەستوور زامنی مانەوەی یەكپارچەی خاكی عێراقە، بەڵام تەنها یەكپارچەی خاكی عێراق لەو دیباجەیە ماوە، مانەوەی ئێمەش ئیختیاری بووە، بۆیە دەبێت لەداهاتوو دا لەسەر فۆرمێك لە لەگەڵ عێراق رێك بكەوین”.

هەروەها رێشاوی دەلێت ئێرانیەكان دەیانەوێت پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق باش بێت، بەڵام ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی دەلێت پایەند نەبوون بەدەستوور لەماوەی رابردوو، دەرئەنجامی كێشانە بووە، دەبێت لە داهاتوو لەسەر فۆرمێكی تر لەگەڵ عێراق رێك بكەوین”.

 

Back to top button