ئەمریکا لەبارەی پێدانی ڤیزای وەڵاتەکەی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی رابردودا رێگری لە هاتنی هاوڵاتیانی 13 وڵات کرا کە سەردانی ئەمریکا بکەن، لەئێستادا ئەو کەسانەی پێشووتر داواکارییان پێشکەشکردوە بۆ وەرگرتنی ڤیزا دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن و کەسانی دیکەش دەتوانن داواکاری نوێ پێشکەش بکەن.
نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی پێش (20-1-2021) داواکاری ڤیزایان پێشکەشکربوو و داواکارییەکەیان رەتکراوەتەوە، لەئێستادا دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن و کەسانی دیکەش دەتوانن داواکاری نوێ پێشکەش بکەن.
لەچوار ساڵی ئیدارەی ترەمپدا سەرەڕای ئەوەی بەفەرمی رێگریکرا لەوەی هاوڵاتیانی 13 وڵات بتوانن سەردانی ئەمریکا بکەن ئەوانیش بریتی بوون لە “میانمار، ئیریتریا، ئێران، قیرغیزستان، لیبیا، نێجیریا، کۆریای باکور، سۆماڵ، سودان، سوریا، سوریا، تەنزانیا، فەنزوێلا و یەمەن”، هەروەها رێکارەکانی کۆچ و سەردانیکردنی ئەو وڵاتەش توندکران.