كۆرۆنا ژیان لە ئەم وڵاتە ڕادەگرێت

حکومەتی ئوردن ڕایگەیاندوە کە پلانی داناوە بۆ سەپاندنی سنووردارکردنی نوێ، لەوانە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە شەودا و داخستنی چەند کۆمپانیایەک دوای ئەوەی بەهۆی سەختیەکی زیاتری ڤایرۆسەکە ژمارەی توشبوان ھەڵكشا.

وەزارەتی تەندروستی ڕۆژی دووشەممە 7413 توشبووی نوێی تۆمار کردووە لەگەڵ 52 مردنیش، کۆی گشتی توشبوون لە و وڵاتە ی کە ژمارەی دانیشتووانی 10 ملیۆن كەسە بۆ 435 هەزار و 130 کەس بەرز بۆتەوە و مردنیش بۆ 4987 کەس.

عەممانی پایتەخت کە چوار ملیۆن کەسی تێدا دەژی، 3929 قوربانی تۆمار کردووە، کە تا ئێستا بەرزترین ژمارەیە.

Back to top button