سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هاوكارييه‌كانى هه‌نگاريا ده‌كات
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/3/9 به‌ڕێز نێچێرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە به‌ڕێز تریستان ئەزبێج وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانان لە حكوومەتی هەنگاریا كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ یارمه‌تیی سه‌ربازی و هاوكارييه مرۆييه‌كانى هه‌نگاريا بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌تايبه‌تى ئاواره‌ی كريستيان و ئێزدی له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به يارمه‌تى و پشتگيريى زياترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
له ديدارهكهدا، كه به‌ڕێز ئیستڤان ئمری، كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر ئاماده‌ى بوو، به‌ڕێز تریستان ئەزبێج وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی سوپاس و پێزانینی هه‌نگاریا بۆ ڕۆڵی پێشمه‌رگه له پاراستنی کریستیانان و پێکهاته‌کانی دیکه، جه‌ختى له به‌رده‌واميى پابه‌نديى وڵاته‌که‌ی بۆ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تيدانی ئاواره و په‌نابه‌ران كرده‌وه.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى ههنگارياى بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ده‌ربڕى و سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ هه‌رێمى كوردستان به په‌يامێكى گرنگ و پێزانين بۆ ئه‌و كولتووره له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست سه‌ردانه‌كه ببێته هانده‌رى قووڵكردنه‌وه‌ى زياترى ئه‌و كولتووره.
په‌تاى كۆڤيد_19 و پرۆسه‌ى كوتان به ڤاكسينى دژهپهتاكه، په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ هه‌نگاريا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و بابه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ سه‌ر زێد و شوێنه‌كانى خۆيان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكی ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.