وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر زبڵ و خاشاكى سلێمانى روونكردنه‌وه‌يه‌كى به‌ڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر زبڵ و خاشاكى سلێمانى روونكردنه‌وه‌يه‌كى به‌ڵاوكرده‌وه و ده‌لێ: گرفتی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی شاری سلێمانی چارەسەر بووە، ده‌شلێ:پێویستە لەسەر كۆمپانیاكان كە تەواوی بەڵگە و دۆكۆمێنتەكانیان ئامادە بكه‌ن چونكه گرفتی بەشێك لە كۆمپانیاكان لەوەدایە، هەندێك لە مەرجەكانیان تێدا نییە و تەندەریان پێشكەش كردووە.
له‌روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵاويكردۆته‌وه تێدا هاتووه :” پرۆسەی تەندەرینگی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خاشاك، بەپێی ڕێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانان ئامادە كراوە و لەلایەن هۆبەی یاسا و كارگێڕی و دارایی و مەرجەكان دیاری كراون و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە بەشدار بوون، لەسەر ئەو مەرجانە ڕازی بوون و بۆ بەدەستهێنانی ئەو تەندەرانە كێبڕكێیان كردووە.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه كه :”دوای دەرچوونی تەندەر بۆ كۆمپنیا، بۆ ئەوەی گرێبەست واژوو بكرێت، پێویستە لەسەر كۆمپانیاكان كە تەواوی بەڵگە و دۆكۆمێنتەكانیان ئامادە بكەن. گرفتی بەشێك لە كۆمپانیاكان لەوەدایە، هەندێك لە مەرجەكانیان تێدا نییە و تەندەریان پێشكەش كردووە، لە كاتێكدا هەموویان بینیویانە كە بەشێكی بڕگەكان پەیوەندییان بە ئامێرەكانەوە هەیە و لە ڕێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلانداناندا هاتووە و هەمووشیان ئاگاداری ئەو بەندانەن و دەبوو خۆیان زوو دەستەبەری بانكی (خطاب ضمان)يان پێشكەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریان بكردایە.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار دڵنيايى به كۆمپانياكان ده‌دات و ده‌لێ :” هەموو كۆمپانیاكان دڵنیا دەكەینەوە كە بودجەیان بۆ دابین كراوە و شایستە داراییەكانیان وەردەگرن، بەو مەرجەی تەواوی ڕێنماییەكانی گرێبەستە گشتییەكان جێبەجێ كرابن. هەندێك لەو كۆمپانیایانە كە مەرجەكانی ئالیاتیان تێدا نییە و وەك خۆی جێبەجێیان نەكردووە.
لهروونكردنهوهكه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار داواكارييهكيش ئاڕاسته ته‌واوى كۆمپايناكان ده‌كات و ده‌شلێ : ” داوا لە هەموو كۆمپانیاكان دەكەین، كاتێك تەندەر پێشكەش دەكەن، دەبێت ئامادەییان تێدا بێت، هەموو بەندەكانی گرێبەست جێبەجێ بكەن.
له كۆتايى روونكردنه‌وه‌كه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار هاتووه كه :” حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بەڵێنەكانی خۆی بە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەكان و بەرزكردنەوەی كوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانە سوورە، هەر لەو پێناوەدا مەرجەكان بەرز دەكاتەوە، تاوەكوو زیاتر ڕەزامەندیی هاووڵاتییان بەدەست بهێنێت و هەر گرفتێک بێتە پێشەوە، هەموو هەوڵێک دەدات بە زووترین کات چارەی بکات.