دواین زانیاری لەبارەی كەش و هەوا كوردستان
خواكوڕك
بەگوێرەی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ هەینی 17ی 2ی 2017، كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان دەم دەمی دەبێت پێشبینی دەكرێت باران و بەفر ببارێت، بەڵام لە بەرەو ئێوارە كەشەكە جێگیر دەبێت”.
هەروەها بەرێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم راشی گەیاندوو، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر8 پلە و نزمترینیش -1پلە دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە 7 دەبێت و نزمترینیش -3 پلە دەبێت، لە دهۆکیش بەرزترین پلە 8 پلە دەبێت و نزمترینیش -1 پلە، هەروەها لە کەرکوکیش 10 پلە بە سفر دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 12 پلە و نزمترینیش سفر پلە دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە 8 دەبێت و نزمترینیش -2 پلە دەبێت، لە دهۆکیش بەرزترین پلە 9 پلە دەبێت و نزمترینیش -2 پلە، هەروەها لە کەرکوکیش 12 پلە بە سفر دەبێت.