بەڕێوەبەری بانکێک لەکارەکەی دوورخرایەوە و ڕووبه‌رووى لێكۆلينه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌

وه‌زيرى دارايى عێراق له‌ نووسراوێكى فه‌رميدا بەڕێوەبەری بانکێکی عێراقی، لەکارەکەی دوورخستەوە.

له‌ نووسراوێكى فه‌رميدا كه‌ واژووى عەلی عەللاوی، وه‌زيرى دارايى عێراقى به‌سه‌ره‌وه‌يه‌ و ئەمڕۆ سێشەممە 9-3-2021، بڕیاری دوورخستنەوەی حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری بانکی رافیده‌ینى ، لەکارەکەی، دا .

له‌ نووسراوه‌كه‌ وه‌زيرى دارايى هۆكارى دورخستنه‌وه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ كه‌ : بەهۆی واژۆکردنی گرێبەستێک بووه‌ ، کە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیر و وەزارەتی دارایی واژووى كردووه‌ و بێ ئه‌وه‌ى رێكاره‌كانى ياسايش ته‌واو بكات.

عەلی عەللاوی له‌ نووسراوه‌كه‌ هەروەها بڕیاری داوە بیلال سەباح، بەڕێوەبەری بانکی پیشەسازی وەک بەڕێوەبەری نوێی بانکی رافیدەین دەستبەکار بێت تاوه‌كو لێكۆلينه‌وه‌ له‌حوسێن عه‌لى ته‌واو ده‌بێت.

Back to top button