سه‌رپه‌رشتيارێكى په‌روه‌رده‌ له‌شوێنى “د.ئارام باله‌ته‌يى” ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتارى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق

فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق شوێنگرەوەی د،ئارام بالەتەیی، پەرلەمانتاری پێشووی فراکسیۆنەکەی دەستنیشانکرد، کە مانگی رابردوو بە ڤايرۆسىکۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ڤیان سەبرى، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق  رايگەیاند،بەپێی ریزبەندى ئەنجامی هەڵبژاردنی رابردوو،  بەڕێز خەلیل قادر هەرکى، کە دانیشتووى سنوورى پارێزگاى دهۆکە، دەبێتە ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.
ڤیان سەبری گوتيشى : ناوى خەلیل قادر هەرکى به‌ نووسراوێک پێشکێشى کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی و سەرۆکایەتى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کراوە، چاوەڕێن پەسند بکرێت، بۆ ئەوەی سوێندی یاسایی بخوات.
د.ئارام بالەتەیى، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ديموكراتى كوردستان بوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ، رۆژى 17 مانگى ڕابردوو به‌ ڤايرۆسى كۆرۆنا گیانى لەدەستدا.
Back to top button