لاهور جه‌نگی داوای پشك له‌ كۆمپانیاكانی خاوێنكردنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌كات بۆیه‌ كاره‌كانیان راگیراوه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكنی پاككردنه‌وه‌ی خاشاك له‌ سلێمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بڕیاریاندا كه‌ كاره‌كانیان رابگرن، به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ سلێمانی رێژه‌یه‌كی زۆری خاشاك كۆبووه‌وه‌ ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی به‌دوای خۆیدا هێنا.

به‌ پێێ به‌دوا داچوونێكی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌ و له‌و چوار چێوه‌یه‌ش مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی جێبه‌جێی بكه‌ن كه‌ بریتیه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی كاركردن، به‌ هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی كۆمپانیاكان ئاماده‌نه‌بوونه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ جێبه‌جێ بكات.

سه‌رچاویه‌كی ئاگادار به‌ ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌ كه‌ چوار كۆمپانیای تایبه‌ت به‌ پاككردنه‌وه‌ی خاشاك له‌ سلێمانی له‌ رابردوودا گرێبه‌ستیان بۆكراوه‌، له‌گه‌ڵ كۆتا هاتنی گرێبه‌سته‌كانیان داوا كراوه‌ گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیشان نوێ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام یه‌كێتی كه‌ دوو له‌و كۆمپانیایانه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتینه‌و ئاماده‌ نه‌بوونه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها سه‌ر چاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو نوێنه‌ری هه‌رچوار كۆمپانیاكه‌ چاویان به‌ لاهور جه‌نگی كردووه‌ و لاهور جه‌نگی پێی گوتوون كه‌ پێویسته‌ وه‌ك یه‌كێتی سه‌همی له‌ نێو گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌بێت تا پشتگیریان بكات له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌سه‌ر كۆمپانیاكان.

گوتیشی: له‌ ئێستادا لاهور جه‌نگی ده‌ستی خستۆته‌ نێو گرێبه‌سته‌كه‌و هۆكاری وه‌ستانی كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه‌.

Back to top button