له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ گرتووه دژه تیرۆر یه‌كێتی كارمه‌ندێكی ده‌رده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/03/05-2.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی كارمه‌ندێكی سه‌ر به ده‌زگای زانیاری له سنوری پارێزگای هه‌ولێر له نێو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر وێنیه‌ك له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و كوڕه‌كانی ده‌گرێت له كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك، دژه تیرۆری یه‌كێتی كارمه‌ندێكی به ناوی دارا عوسمان شێخانی كه لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٣یە و نیشتەجێی شاری ھەولێرە و هاوكات فۆتۆگرافەرە لە بەشی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ھەولێر له كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كات .
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و كارمه‌نده‌ی ده‌زگای زانیاری ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌وه وه هه‌یه كه دارا له وێنه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و كوڕه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ده‌زگای زانیاری و دژه تیرۆر تۆمه‌تی جاسوسی و گواستنەوەی زانیاری بۆ کوڕەکانی کۆسرەت ڕەسوڵی ده‌ده‌نه پاڵ و له ده‌زگاكه ده‌ری ده‌كه‌ن.