کەشناسی هەرێم : باران بارین دەستپێدەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كاتیش نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك كاتیشدا هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی پێنجشه‌ممه‌ ، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانى و كه‌ركووك له‌ هه‌ندێك كاتدا ئاسمان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌ هه‌ولێر و كه‌ركووكیش ڕێژه‌ى تۆزوخۆڵ كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌ دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ سلێمانى ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ دهۆكیش ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌.

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of outdoors and text

May be an image of text

Back to top button