وەجبەی حەوتەمی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2020 خه‌رج ده‌كرێت
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاشكراى ده‌كات : چەکی پارەی وەجبەی حەوتەمی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2020 كه بڕه‌كه‌ى 22 ملیار و 260 ملیۆن دینارە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، چەکی وەجبەی حەوتەمی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 شەوی ڕابردوو گەیشتە هەرێمی کوردستان، کە کۆی گشتیی پاره‌كه 22 ملیار و 260 ملیۆن دینارە، شارى هەولێر 8 ملیار و 56 ملیۆن دینار ده‌بێت و، بۆ شارى سلێمانيش 7 ملیار و 176 ملیۆن دینار و ، هه‌روه‌ها بۆ شارى دهۆكيش 7 ملیار و 28 ملیۆن دیناره.
وه‌ك نەوزاد شێخ کامل، گوتيشى،” لە هەفتەی داهاتووە دەست بە رێکارەکان دەکەن، بەمەبەستی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە.
به‌دابه‌شكردنى ئه‌م بڕه پاريه هێشتا وه‌جبه‌ى تر‌ى پاره‌ى جووتيارانى هه‌رێمى كوردستان لاى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ده‌مێنێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له حه‌فته‌كانى تر‌ى ئاينده ئه‌ويش ڕه‌وانه بكرێت و وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش دابه‌شى سه‌ر جوتياران بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حکومەتی عێراق 557 ملیار دینار پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 تاوەکو ئێستا خەرج نەکردووە، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری داوه، 268 ملیار دینار بنێرێت هه‌ر چه‌نده چه‌كى ئه‌و بڕه پاره‌يه گه‌يشتووه و ته‌نها پاره‌كه‌ى ماوه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت.