قادر ئه‌سعه‌د ” سڵاو هه‌ولێر ” به‌ڵاوده‌كاته‌وه
هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد،قادر ئه‌سعه‌د، له يوتيوبى تايبه‌تى گۆرانى ( سڵاو هه‌ولێر ) به‌ڵاو ده‌كاته‌وه كه ماوه‌كه‌ى كه نزيكه‌ى 5 خوڵه‌كه .
گۆرانيه‌كه له تێکست وئاواز هونه‌رمه‌ند قادرئەسعەد خۆيه‌تى و ئامادەکرن و دابەشکردنهكهی ئازاد شەمسەدینه و هه‌روه‌ها میکس وماستێرینگ له ستودیۆ کوفی كراوه و کامیرا و مۆنتاژ محمد دەرگەڵەیی سەردار ستار.
ده‌قى گۆرانيه‌كه به‌نووسين :
سڵاو هەولێر
سڵاو هەولێر سڵاو هەولێر سڵاو ئەی شاری دێرینم
سڵاو هەولێر سڵاو هەولێر پایەتەختی شیرینم
تۆ وەک قەڵا خۆڕاگری دووژمن لەبەرت خۆ ناگری
تۆ ئومێدی هەموو کوردی ئەو پایەتەختەی کە نامری
تۆ سپێدەی گەشی کوردی ئاسۆی روناکی کوردستان
تۆ ماڵە گەورەی هەمووانی پایەتەختی هەموو کوردان
سڵاو هەولێر سڵاو هەولێر سڵاو ئەی شاری دێرینم
سڵاو هەولێر سڵاو هەولێر پایەتەختی شیرینم
منارە تەعجیل خانەقا گلکند کوران وتەیراوە
لە گەڵ قەڵا سەرکەشەکەت بە سەیتاقان وسەیداوە
دەڵێن خەونی ناحەزانمان هەروەکو بڵقی سەرئاوە
ئەو هەولێرە قەت ناکەوێت چونکە خوێنمان بۆی ڕژاوە
سڵاو هەولێر سڵاو هەولێر سڵاو ئەی شاری دێرینم
سڵاو هەولێر سڵاو هەولێر پایەتەختی شیرینم
سوڵتانەکەم شێخی چۆلی هاوار بۆتۆ ئەی شێخ اللە
هەولێرەکەم بپارێزە لەدەست هەموو دەردو بەڵا
ئەی شارەکەم ئەی شەکرە شار قەڵای سەختی هەموو مێران
سەرو ماڵمان بە فیدات بێت ئەمان لانەی بێچوە شێران
قادر ئەسعەد
ته‌واوى گۆرانييه‌كه له يوتيوبى هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د وه‌رگيراوه….