ڕفاندنی منداڵێك عێراق ده‌هه‌ژێنێت
بەرەبەیانی سێشەممە، چەند کەسێکی نەناسراو منداڵێكیان ڕفاند كه ته‌مه‌نى 10 ساڵانه و، کوڕی چالاکوانی عێراقی ئەیووب ئەلخەزرەجی خەڵکی ناوچەی غەدیری بەغدایە، بەو هۆیەشەوە پەیامێک بۆ باوکی بەجێدەهێلێن و، داوای لێکدهكهن لە هەولێرەوە بگەڕێتەوە به‌غداى پایتەختی عێراق بۆ ئازادکردنی کوڕەكەی.
چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی عێراق يش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا چەند کەمپینێکیان دەستپێکردووە بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی بزانرێت کێ لە پشت ئەو كارەیە.
باوکی ئه‌و منداڵه‌ش دەڵێت:”بەیانی دوێنێ کاتژمێر 11:00 کوڕی من چووە دەرەوە بۆ دوکان بۆ كرينى كهڵوپهلى ماڵه‌وه له‌وانه‌ش نان، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.
وه‌ك خۆى باسى ده‌كات ماوه‌ى نزيكه‌ى 4 مانگه به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كردن و هه‌روه‌ها بۆ چوارجار هه‌وڵى تيرۆركردنى شارى به‌غداى به‌ره‌و هه‌ولێر جێهێشووه هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌ڵوێستى كه دژى گه‌نده‌ڵكاران و تيرۆر و كوشتن بووه.