بەهۆی نمایشکردنی پولێک لە کاتی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ شاری هەولێر، کە وێنەی نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات ، دوێنێ وهزيرى گواستنهوه و گهياندنى حكومهتى ههرێمى كوردستان لهسهر ئهم پرسه گوتى : وێنەکانی پوولەکانی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان دیزاینی سەرەتایین.
ههر لهسهر ئهو بهياننامهيهى ئهمرۆى وهزارهتى دهرهوهى توركيا چاودێرانى سياسى له ههرێمى كوردستان دهلێن : كاردانەوەی توركیا بە پاساویی بوونی نەخشەی كوردستان لە سەر پوڵێك و ئینجا بێدەنگی ئێران كە لە تورٍەیی دایە ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی كۆتایی هاتنی عێراقی نایەكگرتووە .
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی لەسەر ئەو پولانە داوە و دەڵێت وێنەکانی پوولەکانی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان دیزاینی سەرەتایین.
روونکردنەوەکەی ئانۆ جەوهەر، كه له پهيجى تايبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك بهڵاويكردۆتهوه كه، وەڵامێک بوو بۆ رەخنەکانی عالیە نسەیف، پەرلەمانتاری عێراق سەبارەت بە پولەکان.
ئانۆ جەوهەر ههر لهو روونكردنهوهيهى دا دەڵێت: “بە تەلەفۆن لەگەڵ بەڕێز عالیە نسەیف قسەم کرد و دڵنیاییم پێدا کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە هەرێمی کوردستان بەردەوام رێز لە دەستوور دەگرێت بەبێ کەمکردنەوە”.
ئانۆ جەوهەر راشیگەیاندووه : “دڵنیاییم دایە بەڕێز عالیە نسەیف ئەو وێنانەی پوولەکان تایبەت بە سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان کە وەک دیزاین بڵاوکرانەوە، داهێنانێکی جوانی ژمارەیەک دیزاینەر و وێنەکێشن و دیزاینی کۆتایی پولە فەرمییەکان نین، بەڵام ئەگەر دیزاینە کۆتاییەکان لەلایەن پسپۆڕانی وەزارەتەکەمان پەسندکران، ئەوا لەسەر پوولەکان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی وەک یەک دەنووسرێت، هاوکات بە زمانەکانی سریانی و تورکمانیش لەسەریان دەنووسرێت، ئەوەش وەک تایبەتمەندییەک بۆ هەولێری پایتەخت”.
لاى خۆشيهوهى رێبوار شوانى، چاودێرى سياسى لهو بارهيهوه ڕايگهياند :” لە ماوەی سەردانی پاپای ڤاتیكان ، جگە لەوەی كۆتایی بە مەرجەعییەتی شیعەكانی جیهان هێنا بە سەردانیكردنی بۆ لایی سیستانی،لەلایەكی تریشەوە ، سەردانی بۆ نەجەف ، هەولێر و موسڵ ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە، بۆ ئەو دابەشبوونەی كە ئەمرۆ یا سبەی لە عێراقی شكستخواردوو دێتە ئاراوه .
ڕاشيگهياندووه:” پەیامەكەی جۆبایدن يش بۆ سەردانی پایا ی ڤاتیكان و ئینجا بانگەوازی مستەفا كازمی بۆ دایالۆگی نیشتیمانی كە مەبەست كورد و شیعە و سوننە و ئینجا كاردانەوەی توركیا بە پاساویی بوونی نەخشەی كوردستان لە سەر پوڵێك و ئینجا بێدەنگی ئێران كە لە توڕەییدایە ئاماژەیەكی ڕوون و ئاشكرایی كۆتایی هاتنی عێراقی نایەكگرتووە.
شێركۆ ههژاريش كه چاودێرێكى ترى سياسيه لهبارهى ئهو پهيامهى وهزارهتى دهرهوهى توركيا دهلێ :”دەوڵەتێک بەو هەمووە لەشکر و فڕۆکە و تانک و تۆپەوە، لە پارچە پوولێکی کورد دەترسیت،”
دهشلێت:” ئەوە ئاستی بیرکردنەوەتان بێت، چارەنووستان زۆر لەوەی دەوڵەتی عوسمانیی پێشتریش تاریکتر دەبێت.”
Post Views: 122