له خواكوڕك سه‌رجه‌م بڕياره‌كانى ئه‌مرۆى ليژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌باره‌ى خوێندن و خۆپارێزى و هاتووچۆ بخوێنه‌وه
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، بڕياره نوێيه‌كانى ليژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆناى له هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو و، رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی خوێندن له پۆلی یه‌كه‌وه تا 11 له 12ی ئه‌م مانگه‌وه تا 24ی ئه‌م مانگه پشوو ده‌بێت و پۆله‌كانی 12 و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌وام ئاساییه و، ئه‌وانه‌شی دێنه هه‌رێم، جگه له‌و تێسته‌ی هه‌یانه، ده‌بێت به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می تێستیان لێ وه‌ربگیرێت. تیمی ته‌ندرووستی له بازگه‌كان ده‌بن .
جووتیار عادل، له كۆنگرهرۆژنامهوانيهكهى دواى ته‌واو بوونى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند: لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوویه‌وه و دوای تاوتوێكردنی ره‌وشی ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
تایبه‌ت به خوێندن ئه‌م بڕيارانه درا : یه‌كه‌م: پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی و، په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندن.
دووه‌م: له پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی له 12ی مانگی سێ تا 24ی سێ پشوو وه‌رده‌گرن. به حكومی و ناحكومییه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ییان كردووه.
سێیه‌م: ئه‌و پۆلانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌یی ده‌كه‌ن، ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌چنه قوتابخانه.
چواره‌م: ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ییان ئه‌نجام نه‌داوه، تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ونه دوای نه‌ورۆز.
پێنجه‌م: تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌رایی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به خشته‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
شه‌شه‌م: قوتابخانه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌وامیان پشووه تا دوای نه‌ورۆز.
حه‌وته‌م: زانكۆ و په‌یمانگه‌كان رۆژمێری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌یه و به پێی رۆژمێری خۆیان پشوو دیاری ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به خۆپارێزيش ئه‌م بڕيارانه درا: یه‌كه‌م: توندكردنی رێكاری به‌ستنی ماسك.
دووه‌م: رێگرتن له به‌كارهێنانی نێرگله له شوێنی داخراو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ نادرێت.
هه‌روه‌ها بۆ هاتووچۆش ئه‌م بريارانه دراوه: یه‌كه‌م: هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بێته هه‌رێم ده‌بێت تێستی 72 كاتژمێری كۆرۆنای هه‌بێت.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی دێنه هه‌رێم، جگه له‌و تێسته‌ی هه‌یانه، ده‌بێت به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می تێستیان لێ وه‌ربگیرێت. تیمی ته‌ندرووستی له بازگه‌كان ده‌بن. هه‌ر پێشێلكارییه‌ك هه‌بێت به تایبه‌تی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، به توندترین شێوه سزا ده‌درێت و ده‌خرێته لیستی ره‌ش.
سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی ئیقامه‌یان هه‌یه و له هه‌رێم نیشته‌جێ نین، له ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌وان ده‌بێت هه‌فته‌ی جارێك تێستی كۆرۆنا بكه‌ن و پێشكه‌شی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری بكه‌ن.