کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا دەست پێ دەکات
خواكوڕك
ئەمرۆ هەینی 17ی 2ی 2017 بە بەشداری 500 كەسایەتی و سەركردەی سەربازای و سیاسی لە جیهان کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا دەست پێ دەکات و شاندی هەرێمیش بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشدارە لەو كۆنفراسە”.
بڕیارە سەرۆک بارزانی له پهراوێزی کۆنگرەی میونشن لهگهڵ ژمارهیهک سهرکرده و بهرپرسه سیاسییهکانی وڵاتانی بهشداربوو لەو کۆنفرانسە کۆببێتهوە” هەورەها بابەتە سەرەکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بریتین لە. ئاسایشی جیھان، شەڕی تیرۆر، کێشەی پەنابەران و کێشەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە تایبەتی لە رووی ئاسایش و چەند پرسێکی پەیوەست بەم وڵاتانە دەبێت.
کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی ناسراو بە کۆنفرنسی میونشن لە ئەڵمانیا بەشداریی 500 کەسایەتیی و سەرکردەی سەربازی و سیاسیی جیهان ساز دەکرێت و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای جیهانی دەکات لەسەر دوو تەوەر قسە دەكات، یەكەم، داوای هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر، دەکات. دووەم داوای پاڵپشتی كورد دەكات لەئەگەری راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستاندا”.