ئێرانیش لەدوای توركیا هاتە سەر خەت لەسەر پوولەكەی پاپا فرانسیس و نەخشەی كوردستان
دوای وەزارەتی دەرەوەی توركیا ” وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەسەر پوولێكی پاپا فرانسیس و نەخشەی كوردستانی گەورە هاتە سەر خەت و داوایی روونكردنەوەی كردووە”.
دوای بەدوایی سەردانەكەی پاپا فرانسیس و شێوازی پێشوازی كردنی بەرزی پرۆتۆكۆلی و پێشاندانی كوردستان وەك وڵاتێكی پێشكەوتوو لەناوچەكەدا، وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە سەر پۆلێك كە (وێنەی پاپا فرانسیس و نەخشەی كوردستانی گەورەی تێدایە) راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا داوایی روونكردنەوەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە”.
لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوێكدا لەبارەی پولێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا داوایی روونكردنەوەی كردووە، ئەوە لەكاتێكدایە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، كە كۆمەڵێك هونەرمەند چەندین دیزاینی پولیان پێشكەش بە حكومەتی هەرێم كردووە لە ئێستادا هیچ یەكێك لە دیزانەكان پەسەند نەكراوە”.