کەشناسی هەرێم : بارانبارین بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانى ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و باران هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی هه‌ینى ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.