هه‌ده‌په‌: لە بارزانی بپرسن، لە ئێمە مەپرسن. دەرەنجام لە مێژوودا ئەو جۆرە نەخشانە هەن

فراکیسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەرلەمانی تورکیا بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەو پولە دەربڕی کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و تورکیا و ئێرانی تووڕە کردووە سدقی زیلان سیاسەتڤان و یاساناسی کورد لە باکووری کوردستان کە پێشتر گوتەبێژی حەرەکەی ئازادی بوو، به‌ تويتێك وه‌ڵامى ده‌داته‌وه‌ و ده‌لێ:ئەمە هەڵوێستێکی بریندارکەرە. ئایا کوردستان تەنیا دۆزی بارزانییە؟” .
لە کۆنگرەیەکی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رۆژی چوارشەممە 10ی ئاداری 2021 ، مەرال دانش بێشتاش، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا وەڵامی پرسیارێکی دایەوە لەبارەی ئەو پولەی لە کاتی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ شاری هەولێر نمایشکرا کە وێنەی نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە و گوتى:”بارزانی داویەتی، باشتر وایە ئەوە لە بارزانی بپرسن، لە ئێمە مەپرسن. دەرەنجام لە مێژوودا ئەو جۆرە نەخشانە هەن، ماوە ماوەش دەبینرێن. لەبارەی نەخشەکەوە وەک ئاماژەم پێدا دەبێت ئەو پرسیارە لەو لایەنە پەیوەندیدارە بکرێ کە نەخشەکەی داوەتە پاپا. لە راستیدا ئەو بابەتێک نییە گفتوگۆمان لەبارەوە کردبێ”.
ئەم وەڵامەی مەرال دانش بێشتاش، کاردانەوەی زۆری کوردی باکووری کوردستانی لێکەوتەوە و سەرکۆنەی ئەو هەڵوێستەی هەدەپەیان کرد.
سدقی زیلان سیاسەتڤان و یاساناسی کورد لە باکووری کوردستان کە پێشتر گوتەبێژی حەرەکەی ئازادی بوو، لە هەژماری تایبەتی خۆی تویتەر نووسیویەتی: “هەڵوێستی دوێنێی مەرال ئاکشەنەر لە پەرلەمان کە نەخشەی کوردستانی پیشاندا، باشترە لە هەڵوێستی مەراڵەکەی خۆمان. کاتێک داوای دەنگ دەکەن دەڵێن کوردستان، کە لە پەرلەمانیش قسە دەکەن دەڵێن پرسیار لە بارزانی بکەن، ئەمە هەڵوێستێکی بریندارکەرە. ئایا کوردستان تەنیا دۆزی بارزانییە؟”
Back to top button