نرخی نەوت بەرز بۆوە

خواكوڕك

ئەمرۆ هەینی 17ی 2ی 2017 لەگەڵ دەسپێكی كردنەوەی بازار، نرخی نەوت برێنت بە 55 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە، ئەمەش بەبەراورد لە گەڵ دوێنی پێنجشەممە، 12 سەنت بەرێز بۆتەوە”.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاویش كە رۆژی پێنج شەممە لە كاتی داخستنی بازاڕدا بە 53 دۆلار و 36 سەنت بوو، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە 53 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لەگەڵ رێكەوتنی سنوردار كردنی هەناردەی نەوتی بۆ بازارەكانی جیهان بە پێی رێكەوتنەكەی ڤیەنناى پایتەختى نەمسا رێكخراوی ئۆپیك، هەناردەی نەوت بۆ ئاستی ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستى بەرهەمهێنانى ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە كە پێشتر ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا،

 

Back to top button