په‌يامێك له گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى رێككه‌وتننامه‌ى 11 ى ئادارى 1970 له په‌يامێكدا ده‌لێ : ڕێککەوتننامەى 11 ى ئادار بنەماى تێهزرینى سیاسەتێکى حەکیمانە و ئاشتیخوازانە و هەوڵدانە بۆ پێکەوەژیان لە چوارچێوەیەکى دیموکراسى و دەستوورى و فیدراڵی کە ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیڕەوى دەکات و،ئەم ڕێککەوتنە کە بەرھەمی شۆڕشی ئەیلول بە سەرۆکایەتیی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی بوو،”
له په‌يامه‌كه‌ى د. جوتيار عادل، گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه :” ئەمڕۆ 51 ساڵ بەسەر واژۆكردنی ڕێككەوتننامەى11ى ئاداری ساڵى 1970 تێدەپەڕێت، ڕێككەوتنێکى فەرمی و یاسایی و مێژوویی کە لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمى و دەستوریدا، بۆ یەکەم جار و لە عێراق دان بە مافە نەتەوەیی و سیاسییەكانی كورددا نرا.
د.جوتيار عادل ده‌شلێ :” ئەم ڕێککەوتنە کە بەرھەمی شۆڕشی ئەیلول بە سەرۆکایەتیی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی بوو، وەرچەرخانى گەورە و بنەمایەکى بەهێز بوو بۆ ئاشتەوایی سیاسى و کۆمەڵایەتی لە هەموو عێراق و دەستپێکى فەزایەکى نوێى کارى سیاسى و دیپلۆماسی لاى کورد.
له‌كۆتايى په‌يامه‌كه‌ى گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كردستان هاتووه :” ڕێککەوتننامەى 11 ى ئادار بنەماى تێهزرینى سیاسەتێکى حەکیمانە و ئاشتیخوازانە و هەوڵدانە بۆ پێکەوەژیان لە چوارچێوەیەکى دیموکراسى و دەستوورى و فیدراڵی کە ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیڕەوى دەکات و خوازیارە هەموو لایەنە سیاسییەکانى عێراقیش بەو ئایدیا و خواستەوە کار بۆ چەسپاندنى ئاشتى و ئارامى و بنیاتنانەوە و پێشکەوتن بکەن.