ئێران و توركیا نیگەرانی پولێكن

نەخشەی ” کوردستانی گەورە ” لەسەروو سەری پاپا فرانسیسەوە لەمۆرێکی دا کە بەبۆنەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەرچوو ، تاران و ئەنقەرەی توڕە کرد . نەخشەکە ناوچە کوردییەکانی لە ئێران و تورکیا و سوریا لەخۆدەگرێت، کە بووە هۆی ناڕەزایی لە حکومەتی هەرێمی عێراق.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ( سەید خەیتیبزاد ) ، بڵاوکردنەوەی ئەو پولەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە ” پێچەوانەی بنەما و یاساکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ” وەسف کرد .

ڕۆژی چوارشەممە ، خەتیب زاد داوای کرد کە هەموو ئەو مۆرانەی لە هەرێمی کوردستان دەردەکرێن بە بۆنەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ عێراق ، پوچەڵ بكرێنەوە.

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button