سياسه‌تمه‌دارانى كورد له باكوور بۆ توركيا و ئێران:نه‌خشه‌ى كوردستان ڕاستيه‌كى ديرۆكى و كه‌لتوورى و كۆمه‌لايه‌تى و سياسييه
دواى ده‌بڕينى ناڕه‌زايى له لايه‌ن توركيا و ئێران له‌سه‌ر پوولێك كه له‌كاتى هاتنى پاپا فرانسيس بۆ شارى هه‌ولێر نمايشكرا سياسه‌تمه‌دارانى كوردى باكوورى كوردستانيش وه‌ڵامى ناڕه‌زايه‌تى ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ده‌ده‌نه‌وه و ده‌لێن : نه‌خشه‌ى كوردستان ڕاستيه‌كى ديرۆكى و كه‌لتوورى و كۆمه‌لايه‌تى و سياسييه، ده‌شلێن :هۆكارى ڕه‌خنه‌ى توركيا و ئێران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وانه ده‌وڵه‌تى داگيركه‌رن هه‌بوونى خۆيان له سه‌ر نه‌بوونى كوردستان دروستكردووه، ده‌بينن ئه‌گه‌ر كوردستانى گه‌وره ببێته واقع ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ناتوانن وه‌كو پێشتر بمينن .
سياسه‌تمه‌دار و نووسه‌رى ديارى كورد له باكوورى كوردستان فوئاد ئۆنين ڕايگه‌ياند: نه‌خشه‌ى كوردستان ڕاستيه‌كى ديرۆكى و كه‌لتوورى و كۆمه‌لايه‌تى و سياسييه و، ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى گه‌ياند و، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌كه‌م كه ئه‌و پووله‌يان دروست كردووه، له‌سه‌ر باوه‌ڕى ئێمه باشوورى كوردستان له‌سه‌دا 18 ى خاكى كوردستانى گه‌وره پێكدێنێت.
ئه‌و سياسه‌تمه‌داره ده‌شلێت: له چياى كرمانج تاوه‌كو چياى حه‌مرين و كرمانشان و سێواس سنوورى كوردستانه، دروست كردنى ئه‌و سنووره‌ش ئه‌ركى ئێمه‌ى سه‌ربه‌خۆ خوازانه دروستى بيكه‌ينه‌وه ڕاستى، ئه‌وه خاكى ئێمه‌يه و ناوه‌كه‌ى كوردستانه و شيرينه به‌هه‌زاران ساڵ گه‌لى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ى ژياوه به‌گوتنى داگيركه‌ران ئه‌و ڕاستيه لاناچێت و ئه‌و خاكه به خوێنى هه‌زاران كورد ئاودراوه.
وه‌ك ئه‌و سياسه‌تمه‌داره بۆ رووداو گوتيشى :” ده‌بێت به هه‌موومان ده‌ستكه‌وتى له باشوورى كوردستان به‌ده‌ستهاتووه بپارێزين و پشتگيرى ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تى كوردستان بكه‌ين.
فوئاد ئونه‌ن زياتر گوتى :” هۆكارى ڕه‌خنه‌ى توركيا و ئێران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وانه ده‌وڵه‌تى داگيركه‌رن هه‌بوونى خۆيان له سه‌ر نه‌بوونى كوردستان دروستكردووه، ده‌بينن ئه‌گه‌ر كوردستانى گه‌وره ببێته واقع ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ناتوانن وه‌كو پێشتر بمينن،”
لاى خۆشيه‌وه عوسمان بايده‌مير سياسه‌تمه‌دارى كورد له باكوورى كوردستان له‌و باره‌يه‌وه له‌وه‌ڵامى توركيا و ئێران له تويتێكدا وێنه‌ى ئه‌و پووله‌ى داناوه كه له پێشوازى پاپا له شارى هه‌ولێر دانرا ده‌نوسێت : “رۆژ باش كوردستان.