كازمی چی لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق شاردۆتەوە
شیکەرەوەی سیاسيی، عەون ئەلعادلی هۆشداریدا کە حکومەت هەندێک زانیاری لە ئهنجوومهنى نوێنهران دەشارێتەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان.
ئەلعادلی، گوتی:”پێش بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکان بۆ 10ی ئۆکتۆبەر، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بیرۆکەی داواکردنی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەبووە بۆ ئەوەی بڕیارێک بۆ پاراستنی چاودێری نیشتیمانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەربکات.”
ئهو شيكهرهوه سياسييه گوتیشی:”ئەو کوتلەی پشتیوانی لە کازمی دەکەن یەکەم کەس دەبن کە دژی دەوەستنەوە ئەگەر بابەتەکە ئاشکرا بکرێت و پلانەکان بۆ هێنانی سەرپەرشتیارانی یوئێن و سەپاندنیان بەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ، بەم شێوەیە كه بە کەیفی خۆیان کۆنترۆڵی هەڵبژاردنەکان بکەن، پێچەوانەی فۆرمە یاساییەكانە لە عێراق.”
س: ئهلمهعلومه