چیای قه‌ره‌چوغ : له‌ دوێنێ تا ئه‌مڕۆ 28 جار مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومانكراون

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ – مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ تا ئه‌مڕی 28 جار مۆڵگه‌كانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومانكراون.

سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری 6 (گوێڕ – مەخموور)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان  رايگەیاند، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی ھێزی ھاوپەیماناندا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە ھەولێر و پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە دوێنێ شەو تا ئەمڕۆ 28 جار مۆڵگە، ئەشکەوت و حەشارگەکانی تێرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردومان کراون.

فەرماندەی میحوەری 6 (گوێڕ – مەخموور)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هه‌روه‌ها گوتی: “ئەو ئۆپەراسیۆنانه‌ بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی تێرۆریستان لە ھیچ شوێنێك نەتوانن ئۆقرە بگرن و ببنە جێگەی مەترسی”.

 

س: كوردستان 24

Back to top button