چاودێرانى سياسى و هاووڵاتيانى كوردستان: باش‌ترين وه‌ڵام بۆ داگيركه‌ران زيكرى ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆييه
چاودێرانى سياسى وهاووڵاتيانى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌و كه‌سولايه‌نانه ده‌ده‌نه‌وه كه له توركيا و ئێران به‌زمانى زبر و هه‌ڕه‌شه قسه‌يان كردووه دژى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پووڵه‌ى كه له‌كاتى هاتنى پاپا فرانسيس بۆ هه‌رێمى كوردستان پيشاندرا و ده‌لێن : باش‌ترين وه‌ڵام بۆ داگيركه‌ران زيكرى ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆييه،ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی داگیركه‌ران ده‌بێت مسووڕمان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوی خۆمان به‌هێزبكه‌ین.
سەرۆ قادر، نووسه‌ر و چاودێرى سياسى له‌باره‌ى قسه‌كانى ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى گوتى : جێی داخە دڕندەی وەک دەوڵەت باهچەلی لەم ڕۆژگارەدا رۆلی لە بزووتنەوەی سیاسی‌دا هەبێ، بە هەموو پێوەرێک باهچەلی و ئەبوبەکری بەغدادی لە یەک سەنگەردان، کوردی نیشتمانپەروەر قسەی باهچەلی بە هەند وەرناگرێ و پێێ خۆشی بە ملی هیچ باهچەلییەک شەکەت ناکات.
ده‌شلێ : ” زەمانەکەمان نیهایەتی بیرکردنەوەی باهچەلی وەک ئەبوبەکری بەغدای لە گۆڕ دەنێ و جێی گۆڕەکەشی دیار نابێ، کورد دەمێنێ و رۆلی ئینساندۆستانە دەگێڕێ و ڕقیشی لە هیچ میللەتێک نابێتەوە، هەموو برای ئێمەن بە تورکیشەوە. بۆیەش سوکایەتی بە هیچ میللەت و پێکهاتەیەک ناکەین. ئەوەیە پەیامی کوردان.
د.محه‌ممه‌د عه‌لى ته‌هاش له‌وه‌ڵامى مه‌رال خانى هه‌ده‌په ده‌لێ :” مەرال خانی هەدەپە ڕاست دەکات، “لە بارزانی بپرسن” چونکە بە تەنیا ئەو بە ڕاست و دروستی خاوەنی دۆزی کوردە.
ملله‌ت عيسمه‌ت يش له‌شارى دهۆكه‌وه له‌وه‌ڵامى هه‌ده‌په ده‌لێ:” بو وێ حزب‌ا کوردی یا ئەڤرۆ دپەرلەمانێ تورکیا دا گوتی سەبارەت بەلاڤکرنا نەخشێ کوردستانا مەزن ل سەر پۆلەکا دارایی ژ بارزانی ب پرسن، زۆر سۆپاس بو شاهدەییا مەزن و دیرۆکی کو هوین نوینەراتیا دۆزا گەلێ کوردستانێ ناکەن و. هوین نەشێن تەهران و ئەنقەرە ژی دیموکراتی بکەن،سۆپاس کو هەوە بارزانی ب لێڤەگەر و رابەرێ گەلێ کوردستانێ و پارێزەرێ نەخشێ کوردستانا مەزن ناسکریی، زۆر سۆپاس نەبتنێ ژ بارزانی بلا ب پرسن بەلکو ژ چیا و دۆل و رۆیبارێن خۆینا شەهیدان هەڤچەپەرێن بارزانی نە بلا ب پرسن چونکی بارزانی هندی وان و ئەو هندی بارزانی دسەربلندن.
تەنیا کورديش كه چاودێرى سياسيه له‌وه‌ڵامى باخچه‌لى گوتى،” دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەھەپە دەڵێ، “نەخشەی کوردستان لە ژێر قاچمان دایە”، من حەقم بەسەر ئەو پولە نییە کە وەزارەتی گواستنەوە چاپی کردووە و کێ لەپشتی ئەم بیرۆکەیە بووە و ئامانج لێی چییە؟ بەڵام بە دەولەت باخچەلی مەھەپە دەڵێین، سەدان سەری وەک ئێوە لە خوار پێی زارۆکێکی کوردە. ئەم نەخشەیە لە دڵی ھەموومانە.سەدان ساڵە خۆتان بە دەوڵەت دەزانن، کەچی ھێشتا فێری ئەدەب و قسەکردن نەبوون.
شێرکۆ هەژاريش ده‌لێ دەوڵەتێک بە ئەو هەمووە لەشکر و فڕۆکە و تانک و تۆپەوە، بە پارچە کاغەزی پوولێکی ئێمە لەرزی.
سيروان مه‌حمووديش ده‌لێ بۆ تورکەکان… مادەم ئەو کوردیەی دەزانن، ئەو مشاوشیەتان لە چیە؟! سنورێک هەیە بەناوی کوردستان و تەنیا ماوە وەک دەوڵەت بناسێنرێت.
عه‌زيز ڕه‌سوول يش له‌و باره‌يه‌وه ده‌لێ : ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر عه‌رشیان له‌رزیوه ته‌نها به بوونی پولێك نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره،وه‌ك گورك له خاك وئاسمان و گه‌لی كورد ده‌وه‌ڕن، ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی داگیركه‌ران ده‌بێت مسووڕمان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوی خۆمان به‌هێزبكه‌ین،پشت له بیرۆكه‌ی ته‌سكی حزبی بكه‌ین و ، نه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیستی كوردی په‌روه‌رده بكرێت له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان، به زمانی خۆیان په‌یام بۆ توركه‌كان و ئێرانییه‌كان و عه‌ره‌به‌كان بنێرن سه‌ریان له‌خوار پێڵاوی منداڵی كورده.
مه‌شخه‌ڵ كه‌ولوسى يش كه چاودێرى سياسييه گوتى :” باش‌ترين وه‌ڵام بۆ داگيركه‌ران زيكرى ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆييه، ڕيفراندۆم ده‌ستنوێژى ئه‌و زيكره‌بوو ئه‌وان له‌و زيكره تۆقيوون، ده‌وڵه‌تى كوردى چاره‌سه‌ره