دیدارەكانی بارزانی لە ئاسایشی میونشن دەستی پێكرد

خواكوڕك

ئەمرۆ 17ی 2ی 2017 لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەلمانیا، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ  ئەدوارد نالبانتیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا هەریەكە لە محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م زەعیم عەلی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تێیدا ئامادە بوو”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك لە كۆبوونەوەكەدا باس لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕەوشی ناوچەكە بە گشتی و هەرێمی كوردستان و عێراق بەتایبەتی كراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەی لە تێكشكاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرز نرخاندووە. جەختیش لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کراوەتەوە.

شایانی باسە وابریارە هەر ئەمرۆ بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجام بدرێت ئەمەش دەبێتە یەكەم دیداری فەرەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و بارزانی لە پاش دەستبەكار بوونی سەرۆكی نوێی ئەمریكا”.

Back to top button