هێمن هەورامی بوونی بارزانی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونیشن گرینگیەكی تایبەتی پێدراوە

خواكوڕك

لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی و راوێژكاری بارزانی وەك ئەندامی شاندەكە كە بەشداری لە وەڤدەكەی بارزانی دایە، رایدەگەێنێت،  هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان  ژماره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ديكه‌ ئه‌نجامده‌دات و گوتيشى: بڕياره‌ سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بانكى ريفۆرمى ئابوورى كۆببێته‌وه‌.

هەورامی ئەوەشی بۆ كوردستان 24 ئاشكرا كردووە، كه‌ بايه‌خێكى تايبه‌تى و گرنگ به‌ شاندى هه‌رێمى كوردستان دراوه‌ و ژماره‌يه‌كى يه‌كجار زۆر له‌ به‌رپرسانى وڵاتان داوايان كردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.

گوتيشى: به‌ هۆى زۆرى ژماره‌ى ديدار و واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى، سه‌رۆك بارزانى ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ نه‌ڕه‌خسا له‌ پانێله‌كانى كۆنگره‌كه‌دا به‌شدارى بكات.

Back to top button