هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن له گفتووگۆكان له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 ى عێراق
په‌رله‌مانتارێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌لێ : گفتووگۆ و دانووستاندنه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى 2021 ى عێراقى فيدڕاڵ.
ڕۆژی هەینی ئیقبال ئەللوھێبی پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند ، دانوستانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مەرجەکانی بودجەی 2021 نەوەستاوە .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ھەروەھا گوتیشی:”بودجە یەکێکە لە یاسا گرنگەکان بۆ وڵات، بەتایبەت کە نەخشەڕێگای دارایی و ئابووری بۆ ماوەی ساڵێک دەهێڵێت لەڕووی خەرجکردن و پارەدارکردنی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و پابەندیەکانی تری حکومەت.”
لوھەیبی دەشڵێت ” دانوستانەکانی نێوان بەغداو هەولێر بۆ چارەسەرکردنی ئەو بڕگانەی بودجەی گشتى 2021 ـى عێراقى فيدڕاڵ نەوەستاوە ” .
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر داواى 150 په‌رله‌مانتار كه ئيمزايان كۆكردۆته‌وه و داويانه به سه‌رۆكى په‌رله‌مان له دانيشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو بڕياره بودجه‌ى گشتى 2021 ى عێراق بخاته ده‌نگدان.
س: ئه‌لمه‌علومه