سەربازێكی عێراقی كوژرا
محەمەد ئەلتەمیمی، ڕێبەری حەشدی شەعبی، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، لە ناوچەی ئەلخەیرانیەی باکووری ڕۆژهەڵاتی دیالە، سەربازێک بە قەناس لەلایەن داعشەوە کوژرا.
تەمیمی ڕاشیگەیاند :”سەربازێکی سەر بە کۆمپانیایەکی سوپا لە نزیک باغەکانی ئەلخەیرانیە لە پارێزگای ئەلميقدادیە لە نزیک ئۆردووگاکانی ئەلخەیرانیە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی قەناس بەدەستەکانی داعشەوە کوژراوە.”
تەمیمی، گوتیشی:”لە دەورووبەری شوێنێ هێرشەکە بۆ ڕاوکردنی تیرۆرستان هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین دەستی پێکردووە.”
س: ئهلمهعلومه