سلێمانى: دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه‌ بریندار بوون.

له‌شارى سلێمانى له‌ به‌رده‌م فرۆشگاكانی مه‌ی فرۆشی و خواردنه‌وه‌ كحولييه‌كان،شه‌وی رابردوو، دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێ ى ڤيديۆيه‌ك كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ينى له‌ تۆڕه‌كۆمه‌لايه‌تييه‌كان به‌ڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، رووداوه‌كه‌ كاتژمێر (01:30)ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م گازینۆیه‌ك له‌سه‌ر رێگه‌ی چه‌قچه‌قى شارى سلێمانى روویداوه‌  و دوو كه‌س كوژراوون و دووی دیكه‌ بریندار بوون و برینداره‌كان .

تا ئێستا نازانرێت هۆكاری كێشه‌كه‌ چی بووه‌،پۆلیسی سلێمانیش هیچ زانیارییه‌كی له‌ باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ .

 

 

Back to top button