سەفین دزەیی وەڵامی نارەزایەتیەکانی تورکیاو ئێران دەداتەوەو دەڵێت زۆر جار حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیاش كەركووكیان بە بەشێك لەخاكی توركیا داناوە

دوای ئەوەی چەند گرافیستێک و ھونەرمەندێک وەک دیاریی وێنەی پولێکیان پێشکەش بە پاپا کرد کە نەخشەی کوردستانی گەورە و وێنەیپاپای لەسەر بوو ئەمەش نیگەرانی تورکیاو ئێرانی لێکەوتەوە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانرایگەیاند ئەم پرسە بە دانای چارسەر دەکەن.

سەفین دزەیی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیای راگەیاندووە، لە نەریتی ھەموو جیھاندایە بۆ یادکردنەوەی بۆنەیەکی تایبەت یان لە سەردانێکیگرنگدا پوولی یادگاری چاپ دەکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش چەند گرافیستێک، دیزاینی تایبەتیان بۆ دروستکردنی پوولی یادگاری بە بۆنەیسەردانی پاپا فرانسیس بۆ ھەولێر وەک دیاریی پێشکێشی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کرد بەمەبەستی چاپکردنیان. ھەروەھا چاپکردنیپوول چەند رێکار و یاسای تایبەت بەخۆی ھەیە و پێویستی بە بڕیاری حکومەت ھەیە. وەزیریش بڕیاری چاپکردنی ھیچ کام لەو دیزاینانەینەداوە.  

 

هەروەها بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێزی زۆرلە سەروەریی ئێران و تورکیا و سووریا دەگرێت. بەھەمان شێوە چاوەڕێی رێزگرتنی ئەو وڵاتە دراوسێیانەش دەکەین بۆ سەروەریی عێراق وھەرێمی کوردستانیش وە حکومەتی ھەرێمی بەگوێرەی دەستووری عێراق، دەسەڵاتی لە سنوورێکی دیاریکراودا هەیە، پەرلەمان وحکومەتیشی ھەیە.

 هەروەها راشیگەیاندپێموایە ئەم بابەتە پەیوەندیی بە سیاسەتی نێوخۆی تورکیا ھەیە. ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن گوشار دەخەنە سەردەسەڵات. لەوانەیە وەک کارتێکی گوشار لە سیاسەتی نێوخۆییاندا بەکاری بھێنن. ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، چونکە بابەتی سیاسەتینێوخۆی تورکیایە، بەڵام پێشتر چەند رووداوێک روویاندا، لە رێگەی گفتوگۆکردن و دیالۆگەوە چارەسەرکران“. 

 

 

سەفین دزەیی باسی لەوەشکرد کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا و ئێران لە رووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری و تەنانەتمێژووییشەوە زۆر باشن و بابەتی پوولەکە بەداناییەوە چارەسەر دەکرێت و رایگەیاند، دووپاتی دەکەمەوە ئەمە تەنیا رەشنوونی دیزاینە وحکومەت خۆی ئەم دیزاینەی دروستنەکردووە، تەنیا چەند گرافیستێک و ھونەرمەندێک وەک دیاریی پێشکەشیان کردووە

 

هەروەها بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند کاتێک بابەتێکی وەھا دروستدەبێت بەلێکگەیشتنچارەسەری دەکەین، ھاوڕێیانمان لە ئەنقەرە و بەرپرسان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوانیش بەھەمان ویستەوە دەیانەوێت بابەتەکەچارەسەر بکرێت. ئێمەش دەمانەوێ ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت. لە راستیدا رووداوێکی گەورە رووینەداوە.

 

سەفین دزەیی لە درێژەی لێدوانەکانیدا رایگەیاند، لە تورکیاش چەند رووداوێک روودەدەن و لەبارەی ئێرەوە بەردەوام شت دەگوترێت بەتایبەتلەلایەن پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئۆپۆزسیۆنیش، بەڵام ئەمە ھەڵوێستی فەرمیی تورکیا نییە، بۆیە ئێمەش ھێندە گوشارناکەین. تەنانەتسەرۆکی پارتێکی تورکیا ساڵی رابردوو گوتبووی، کەرکووک 82مین و موسڵ 83مین شاری تورکیا دەبێت، ئێمەش ھیچ شتێکمانلەوبارەیەوە نەگوت. رۆژانە شتی لەم جۆرە باس دەکرێت، بەڵام ناکرێت ھەموو رۆژ وەڵام بدەیتەوە و ھەڵوێست دەربڕیت. گرنگ ئەوەیەھەڵوێستی فەرمی چییە و چۆنە، ئێمە لەسەر ئەمە کار دەکەین و سیاسەت دەکەین

 

Back to top button