بارزانی و وەزیری بەرگری ئەمریكا كۆبوونەوە

خواكوڕك

ئەمرۆ هەینی لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و  جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبووەوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، دوای کۆبووەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، لەگەڵ  جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبووەوە كۆبووە ئەمەش لەكاتێكدایە كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریكا لە ئیدارەی نوێی ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا یەكەم دیدارە لەگەڵ بارزانی ساز بدرێت”.

شایانی باسە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 16-2-2017 گەیشتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و پیش نیوەڕۆی هەینی 17-2-2017 لەگەڵ ئێدوارد نەعلبەندیان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و شاندی یاوەری کۆبووەوە.

 

Back to top button