لە سیدەكان بەهۆی كارێكی تیرۆرستی پەكەكە دوو پێشمەرگە بوونە قوربانی
ئەمرۆ هەینی بەهۆی كارێكی تیرۆرستی پەكەكە لەگەرووی سینگانی سیدەكان دوو پێشمەرگە لە فەرماندەیی هێزەكانی هەڵگوردی پێشمەرگە پێشمەرگەیەك شەهید بوو و پێشمەرگەیەكیش بریندار بوو”.
لەو باریەوە فەرماندەیی هەڵگورت پێشمەرگە رایگەیاندوووە” بەهۆی دانانەوەی تی ئێن تی لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە گەرووی سینگانی سیدەكان، پێشمەرگەیەك شەهید بوو و پێشمەرگەیەكیش بریندار بوو”.
هەروەها فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە فەرماندەیەی هەڵگورت( لیوا بەهرام حەریف یاسین) بە رووداوی راگەیاندووە”ئەو دوو پێشمەرگەیە ئەرکی پێشمەرگایەتییان لە باڵەکایەتییە و خەڵکی ناوچەکە بوونە. ویستوویانە سەرێک لە گوندەکەیان بدەنەوە و لە رێگەی گەرووی سینگانی شارۆچکەی سیدەکان تی ئێن تی بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە.”
ئەو پێشمەرگەیەكی گیانی لەدەست داوە، ناوی تارق قادرە و تەمەنی 45 ساڵانە، باوکی سێ منداڵە. پێشمەرگەکەی دیکەش ناوی مزەفەر حەسەنە و تەمەنی 46 ساڵانە و بەسەختی بریندار بووە
هەروەها لیوا بەهرام حەریف یاسین رایگەیاندووە “تی ئێن تییەکە نوێیە و لە چەند رۆژی رابردوو لە لایەن گەریلاکانی پەکەکەوە دانراوە.”