فەرماندەیی هەڵگورد: پێشمەرگەیەک بەهۆی تەقینەوەی تی ئێن تیی پەکەکە گیانی لەدەستدا

 

دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا هێزەکانی ئاسایش بۆمبێکی چێندراویان لە ژێر پردێک لە سیدەکان پووچەلکردەوە، کەمێک لەمەو بەر لە سیدەکان تی ئێن تی بە دوو پێشمەرگەی هێزی سیدەکانی فەرماندەیی هەڵگورد تەقییەوە و یەکێکیان بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا. 

لیوا بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی یەکەی هەشتا لەو بارەیەوە راگەیاند، “ئەو دوو پێشمەرگەیە ئەرکی پێشمەرگایەتییان لە باڵەکایەتییە و خەڵکی ناوچەکە بوونە. ویستوویانە سەرێک لە گوندەکەیان بدەنەوە و لە رێگەی گەرووی سینگانی شارۆچکەی سیدەکان تی ئێن تی بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە.”

هەروەها فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد راشیگەیاندووە کە  “تی ئێن تییەکە نوێیە و لە چەند رۆژی رابردوو لە لایەن گەریلاکانی پەکەکەوە دانراوە و ئەو دوو پێشمەرگەیەش بە ئۆتۆمبێل بە سەریدا رۆیشتوون.
ئەو پێشمەرگەیەی گیانی لەدەستداوە ناوی تارق قادرە و تەمەنی 45 ساڵانە، باوکی سێ منداڵە. پێشمەرگەکەی دیکەش ناوی مزەفەر حەسەنە و تەمەنی 46 ساڵانە و بەسەختی بریندار بووە.
Back to top button