وەزارەتی کشتوکاڵ راوەماسی قەدەغەکرد
لە مانگی ئادار هەتا حوزەیرانی 2021، راوی ماسی لە هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت.
بە پێی بریارێكی بەرێوەبەرایەتی سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، لە رۆژی 15ی ئاداری 2021 تا 14ی حوزەیرانی 2021 راوی ماسی قەدەغە دەكرێت.
لە سنووری ئیدارەی راپەرینیش بریارەكە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە دەربەندی رانیە راوی ماسی قەدەغە كراوە.