ئامينا زكرى لهبارهى كۆبوونهوهكهى سهرۆك بارزانى : جەنابی سەرۆک بارزانی ئەگەر زانیبێتی بابەتێک ئاشتی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە،سەقامگیری سیاسی دروست دەکات، هیچکات دوو دڵ نەبووە
بهرپرسى كاروبارى پهرلهمان و حكومهت له بارهگاى بارزانى لەبارەی کۆبوونەوەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی ڕايدهگهينێت: جەنابی سەرۆک هەموو کات،هەموو سەردەمێک ئەگەر زانیبێتی بابەتێک ئاشتی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە،سەقامگیری سیاسی دروست دەکات، هیچکات دوو دڵ نەبووە، تەنانەت ئەگەر لەسەر حسابی قوربانیدانی خۆی و حزبەکەی بووبێت،مێژوو لەسەر ئەم قسەیەم شاهێدە.
ئامينا زكرى، بهرپرسى كاروبارى پهرلهمان و حكومهت له بارهگاى بارزانى لهلاپهرهى تايبهتى خۆى له تۆرى كۆمهڵايهتى فهيسبووك ڕايگهياند :” لەبارەی کۆبوونەوەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی ، ئەم چەند ڕۆژە زۆر قسە لەسەر مەسەلەی دانیشتنی جەنابی سەرۆک بارزانی و کەسێک لە حزبێکی دیکە دەکرێت، سەرەتا دەبێت بڵێم جەنابی سەرۆک هەموو کات،هەموو سەردەمێک ئەگەر زانیبێتی بابەتێک ئاشتی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە،سەقامگیری سیاسی دروست دەکات، هیچکات دوو دڵ نەبووە، تەنانەت ئەگەر لەسەر حسابی قوربانیدانی خۆی و حزبەکەی بووبێت،مێژوو لەسەر ئەم قسەیەم شاهێدە.”
ئامينا زكرى دهشلێت :” لەبارەی بابەتی ئەم دانیشتنەش کە ئێستا باسێکی گەرمە،دەبێت بپرسین ئایا سەرۆک بارزانی کێشەی شەخسی لەگەڵ کەسێک هەیە؟ئایا ئەوەی لەکەرکووک و شانزەی ئۆکتۆبەر کرا بەرانبەر سەرۆک بارزانی بوو یان بەرانبەر بە هەموو گەلی کوردستان؟ کێ هەبوو لەم وڵاتە دڵی نەشکێت، چ کوردێک ئازاری نەبینی بەهۆی شانزەی ئۆکتۆبەر؟.”
بهرپرسى كاروبارى پهرلهمان و حكومهت له بارهگاى بارزانى زياتر گوتى:”کەواتە کەسێک ئەم کارەی کردبێت داوای لێبوردنێک لە هەموو خەڵکی کوردستان و گەلی کوردستان قەرزارە،ئەگەر ئەمە ڕوویدا ئەو کات دانیشتن و کۆبوونەوەش ئاساییە.