قائانی ڕاستیيەكە دەڵێت

فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران ئیسماعیل قائانی، دانی بە پشتیوانییە بەراییەکانی تاران بۆ هێرشەکانی حوسی دژ بە ئامانجەکان لە سعودیە ناوە و دەڵێت، کە میلیشیاکان “لە ماوەی کەمتر لە 10 رۆژدا 18 ئۆپەراسیۆنیان دەست پێکردووە” لە دژی سعودیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیزم-ی پاسەوانی شۆڕش، قائانی لە میانەی گوتارێکیدا لە تاران، ئەو قسانەی کردووە.”

فەرماندەی هێزی قودسی ئێران جەختی لە دەستێوەردانە بەردەوامەکانی وڵاتەکەی لە کاروباری ناوخۆی یەمەن و هاندانی بەردەوامی میلیشیاکانی حوسی بۆ بە ئامانجگرتنی ناوچە مەدەنی و دامەزراوە ئابوورییەکان لە وڵاتى سعودیە کردەوە .

 

سه‌رچاوه‌: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button