بزانە شاندەكەی كوردستان چی بە عەبادی دەلێت لەكۆنفرانسی ئاشایشی میونشن
خواكوڕك
وابرارە لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببنەوە و ئەندامی ساندی كوردستان باشور لە میونشن دەلێت بەعەبادی دەلێن با دوو دراوسێی باش بین”.
ئەندامی شاندی یاوەری بارزانی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەلمانیا محەمەدی حاجی محمود دەلێت بە حەیدەر عەبادی رادەگەیەنن، با کوردستان سەربەخۆ بێت و لەگەڵ عێراق ببنە دوو دراوسێی باش، هەروها حاجی مەحموود رایگەیاند، کە هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گەورەی لە پاراستنی ئاسایشی جیهانی هەیە، بۆیە بانگهێشتی کۆنفرانسی ئاسایشی جیهان لە میونشن، کراوە.
هەروەها ئەندامی شاندەكەی كوردستان دەشلێت شاندەکەیان لە پراوێزی کۆنفرانسەکەدا، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و ئەوە دەخاتە بەر باس، کە حکوومەتی عێراق پابەندی دەستووری وڵات نەبووە و مافەکانی گەلی کوردستانی نەداوە.