وەزیرێك دەستی لەكاركێشایەوە

نەزیر عوبێدات، وەزیری تەندروستيی حكومه‌تى ئوردونی ڕایگەیاند: دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کردووە ،

دوای مردنی شەش کەس بە ڤایرۆسی CORONA بەهۆی کەمی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەیەکی حکومی ڕۆژی شەممە . وەزیری تەندروستی لە بەیاننامەیەکی بەپەلەدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئوردنی بڵاویکردەوە ، دەڵێت : ” دەست لەکارکێشانەوەکەم پێشکەشی سەرۆکوەزیران کردووە و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیش لە ئەستۆ دەگرم کە چی ڕوویداوە ” .

وەزیری تەندروستی ئوردونی تەئکیدی کردەوە کە شەش کەس بەهۆی نەبوونی ئۆکسجینەوە لە نەخۆشخانەی ساڵت گیانیان لەدەستداوە.”

 

س:سكاى عه‌ره‌بيه‌ نيوز

Back to top button