سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەدان
خواكوڕك
دوای بەشداری كردنی شاندێكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەی میونش بە سەرۆكایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان, لە ئێستادا دیدارو چاو پێككەوتنەكانی شاندی هەرێم دەستی پێكردووە كە ئەمڕۆ جگە لەوەی چاوی بە چەندین وەزیری بەرگری و دەرەوەی وڵاتانی بەشداری كۆنگرەكە كەوت ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە.
لە پەراوێزی كۆنگرەی مینوشن, مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەیەكە لە ئێدوارد نەعلبەندیان وەزیری دەرەوەی ئەرمنیا و جێمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەتەوە كە لە میانەی گفتوگۆكانیاندا دۆخی ناوچەكەو شەڕی داعش و چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە گفتوگۆیان لە بارەوە كراوە.
هەروەها وە وا چاوەڕوان دەكرێت سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا چاوی بە سەرۆك و نێردەی چەندین وڵاتی جیهان بكەوێت, وە لە كۆنگرەكەدا گوتارێك پێشكەش دەكات كە ڕۆڵی پێشمهرگه له شهڕی دژ به ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و ڕۆڵی ههرێمی كوردستان له داڵدهدانی ئاوارهی ئهو ناوچانه تەوەری قسەكانیەتی.
شایەنی گوتنە, دوێنێ پێنجشەمە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندێکی سەربازی و سیاسی گەیشتە میونشن تا بهشداریی كۆنگرهی ئاسایشی جیهانیی بكات. کۆنگرەکە تا ١٩ی مانگ بەردەوام دەبێت کە تیایدا وەزیرانی بەرگریی و دەرەوەی وڵاتان بەشدارن