ئه‌مریكا له‌ رۆژ ئاوای كوردستان ده‌مێنیه‌وه‌و هێزه‌كانمان ناكشێنینه‌وه‌

 

دواى ئه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بڕیاریدا به‌ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان و سوریا، ئه‌گه‌ر چی بڕیاره‌كه‌ نه‌چووه‌ واری جێبه‌جێكردن، فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مەریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، له‌ سووریا ده‌مێنینه‌وه‌.

 

مولازم ئالان فاڤالۆرا، فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ رۆژنامه‌ی “لۆس ئه‌نجلۆس تایمز”ی گوتووە:‌ “ئه‌مەریكا پابه‌نده‌ به‌وه‌ی له‌ رۆژئاوای كوردستان و سووریا بمێنێته‌وه‌ و نه‌كشێته‌وه”‌.

 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو جه‌نه‌ڕاڵ كێنت مه‌كێنزی، سه‌ردانی بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مەریكای له‌ سووریا كردووه‌ رایگه‌یاند كه‌: هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پلانی داهاتوویان له‌ سووریا ده‌كه‌ن.

 

گوتیشی: “هه‌ر كاتێك هێزەكانی ئه‌مەریكا له‌ عێراق و سووریا بووه‌، سه‌قامگیریی له‌و ناوچانه‌ هه‌بووه‌ و گروپه‌ تیرۆرستییه‌كانیش بواری خۆرێكخستنه‌وه‌یان كه‌متر بووه‌.

Back to top button