مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تیمی وزاری پارتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیان كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆبوونه‌وه له دوای كۆبوونه‌وه كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی تیمی پارتی له حكومه‌ت و سه‌رۆك بارزانی ئاشكرا كرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته روو رایگه‌یاند: لە كۆبوونەكەدا سەرەتا كورتەیەكمان لەبارەی كار و بەرنامەكانی حكوومەت و هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە بواری كەرتی نەوت و پێشمەرگە و بوارە جیاجیاكانی تر و هەنگاوەكان بۆ زیادكردنی داهاتی حكوومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان، بۆ جەنابی سەرۆک خستەڕوو.
هەروەها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌كدا جەختیشمان لەوە كردەوە، كە كابینەی حكوومەتی هەرێم، وەك تیمێكی هەماهەنگ و پتەو و بە بێ جیاوازیی نێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی، كاروبارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات و هەوڵی ئەوەش دەدات، كە بۆ دابینكردنی داهات و خزمەتكردنی خەڵك، پشت بە خۆی و تواناكانی هەرێم ببەستێت.
لە كۆبوونەوەکەدا، جەنابی سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا، بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكان لە ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و گرینگی یەكڕیزیی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕوون کردینەوە و ئامۆژگاریی پێویستیشی خستەڕوو.
هەروەها دەستخۆشیشی لە هەوڵ و ماندووبوونی تیمی پارتی لە حكوومەت كرد و فەرمووی، پێویستە هەمووتان ، خۆتان بە خزمەتكاری گەلی كوردستان بزانن و دەبێ لەناو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و خەڵكی هەژاری وڵات‌دا بن و هەموو هەوڵەكان، لەوەدا چڕ بکەنەوە، كە دەستەڵات بە دروستی و بۆ خزمەتی جەماوەر بە كار بهێندرێت . ئاماژەی بەوەشدا، كە ڕێبازی بارزانی ڕێبازی خزمەتكردنی خەڵكە و پێویستە خەڵكی كوردستان، كەرامەتی خۆی لە حكوومەتەكەی خۆیدا ببینێتەوە.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا، جەنابی سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ حكوومەتی هەرێم دووپات كردەوە و داوای كرد حكوومەت بە پێداگری و هێزەوە لەسەر پڕۆسەی چاكسازی بەردەوام بێت و ئامادەیی خۆشی دەربڕی كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی، بە ھەموو شێوەیەک یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێم دەبێت.