118 ساڵ به‌سه‌ر له‌دایك بوونی مسته‌فا بارزانى تێده‌په‌ڕێت

له‌ بەرواری ١٤ی ٣ی ١٩٠٣ بارزانى نه‌مر باوكى نه‌ته‌وه‌ى كورد و سه‌ركرده‌ى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان هاته‌ ژیانه‌وه‌ و زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌بات و تێكۆشانى بو رزگارى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ته‌رخان كرد. دواى كۆچیشى له‌ناو گه‌له‌كه‌ى و له‌ یاده‌وه‌رى شۆڕشگێران و ئازادیخوازانى جیهاندا به‌ نه‌مرى مایه‌وه‌.

مەلا مستەفا بارزانی، رابەری مەزنترین شۆڕشی مێژووی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستانە، ئەو لە تەواوی تەمەنی سڵی نەکردەوە لە داواکردنی مافەکانی خەڵک و خەباتکردن بۆ وەدیهاتنی خواستە نەتەوەییەکان، لە دوای خۆشی رێبازێکی پڕ رێبواری بۆ داخوازییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بەجێهێشتووە و بووەتە سەرمەشق و نموونەی باڵای حەقانییەت و داخوازی نەتەوەیی و مافخوراوان.

مەلا مستەفا کوڕی شێخ محەمەد کوڕی شێخ عەبدولسەلام بارزانییە، لە 14ی ئاداری ساڵی 1903 لە بارزان لەدایکبووە و ئه‌مڕۆ 118 ساڵ به‌سه‌ر له‌دایكبوونیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌ ته‌واوی ژیانی خۆی بۆ شۆڕش و خه‌بات له‌ پێناو مافه‌كانی گه‌لی كورد ته‌رخان كرد.

Back to top button